پەیامی ڕاگر
كۆلیژی كارگێڕی و ئابوری وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین كۆلێژه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ساڵانێكه به به‌رده‌وامی و به پاڵپشتی ستافێكی ئه‌كادیمی به توانا خزمه‌ت به بواری خوێندنی باڵا ده‌كات و به‌رده‌وامه له پێگه‌یاندنی مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند و پڕ زانیاری له بویاره‌كانی كارگێڕیدا وه پێشكه‌شكردنی به كوردستان و بازاڕی كار كه ئه‌م لایه‌نه‌ش له دیارترین بواره‌كانی ژیانه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه باشترین ژینگه‌ی زانستی ته‌ندروست بۆ خوێندكارانمان بڕه‌خسێنین ئه‌وه‌ش به‌ده‌رخستن و خستنه كاری به‌هره و تواناكانی سه‌رجه‌م ئه‌و ستافه‌ی كه كۆلێژی كاری لێپێكهاتووه تا بتوانین پێكه‌وه له ژێر سایه‌ی كۆلێژێكی پێشه‌نگ و سه‌رده‌میانی خزمه‌ت به بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ژمێریاری و به‌ڕێوه‌بردنی ووزه و سه‌رجه‌م لایه‌نه كارگێڕی و ئابوورییه‌كانی تر له ئاینده‌دا، له ئێستادا كۆلێژی كار له سێ به‌شی جیاوازدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌به‌خشێت كە بریتین لە بوارەكانی ژمێریاری و كارگێڕی كار و كارگێڕی نه‌وت و گاز و ووزه له و پسپۆریانه‌شدا چه‌ندین خولی ده‌رچوونی پێگه‌یاندووه كه له ئێستادا له بواره جیاوازه‌كاندا خزمه‌ت ئه‌كه‌ن ئه‌مە سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی كه كۆلێژی كار خاوه‌نی چه‌ندین توێژه‌ری به‌هره‌مه‌نده و ساڵانه به پێی پسپۆڕیه جیاوازه‌كان بۆ به‌رزكردنوه‌ی ئاستی زانكۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ڕووی زانستی و چه‌ندین توێژینەوەی ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی كاری ئه‌مرۆی ناوچه‌كه و جیهان به‌ته‌واوی ئاوێته بووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌م كۆلێژه‌دا ئه‌مه وا ئه‌خوازێت هه‌موو تواناكان بخه‌ینه كار بۆ به‌رده‌وام كاركردن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كۆلێژ‌و له به‌رچاوگرتنی لایه‌نی زانستی پرۆگرامه‌كانی به‌شه‌كان و ئه‌نجام دانی گۆرانكاری تیایاندا له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كاندا، له‌م پێناوه‌شدا ته‌واوی تواناكان خراوه‌ته كار.
له كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین ئێمه له‌م كۆلێژه به‌شێوه‌ی یه‌ك تیم كارده‌كه‌ین و ئاسۆی ڕوونمان لێ دیاره و به‌سه‌ركه‌وتووی هه‌نگاو ده‌نێین ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بۆ هه‌ر ئامانجێك سه‌ردانی ماڵپه‌ری كۆلێژی كارتان كردووه زۆر به‌گه‌رم به‌خێرهاتنتان ئه‌كه‌ین .