زانكۆی چه‌رموو: لە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا پانێڵێک به‌ڕێوه‌چوو
زانكۆی چه‌رموو: لە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا پانێڵێک به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (3-12-2024) به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران، لە ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا، بە دروشمی (تواناکان نابینرێت، بەڵکو هەستی پێدەکرێت) بەشی پەروەردەی تایبەت لە کۆلێژی پەروەردە، پانێڵێکی ڕێکخست.
ستافی به‌ڕێوه‌بردن:
ـ م.ی. شارا بەرزان ـ بەڕێوەبەری پانێڵ.
ـ د. ماجد ئەسعەد ناونیشانی باس: پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵان لە سەردەمی نوێ‌دا.
ـ د. ئاکۆ حمە خسرەو ناونیشانی باس: ڕۆڵی هونەر لەسەر کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
ـ د. مەریوان عەبدولمەجید ناونیشانی باس: هەستی خۆبەکەمزانیی لای منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
ـ م. سۆزان مەحمود ناونیشانی باس: ڕۆڵی کۆمەڵگە لە گەشەکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.
دواتر بەگفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی بە پانێڵەکە هات.
وێنە: توانا هادی