سەنتەری پەرەپێدان بۆ کاری زانکۆی چەرموو ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، وەک سەرچاوەیەکی گرنگ خزمەتی خوێندکاران و دەرچووان دەکات بۆ هەڵبژاردنی پیشە و کاری داهاتوویان. سەنتەری پەرەپێدان بۆ کار تایبەتە بە ئامادەکردنی خوێندکار بۆ بازاڕی کار و زیادکردنی هەلی دابەزراندنیان لە ناوچەیەک کە هەلی کار تێیدا سنوردارە.
خزمەتە بنچینەیەکانی سەنتەرەکە پێکهاتووە لەمانەی خوارەوە
1- ڕاوێژکاری و ڕێبەری پیشە
ڕاوێژکاری پیشەیی بە شێوەیەکی تاکە کەسی بۆ دۆزینەوەی حەز و خولیا و خاڵی بەهێز و ئامانجی پیشەیی خوێندکار.
هاوکاری کردنی خوێندکار لە هەڵبژرادنی بەش و پیشەکەی.
2- ۆرکشۆپ و سیمینار
ئەنجامدانی ۆرکشۆپ و سیمینار دەربارەی نوسینی سیڤی، چاوپێکەوتنی کار، گەڕان بە دوای کاردا و دورستکردنی پەیوەندی.
بانگێشتکردنی میوانی دەرەکی و شارەزایانی بازار بۆ هاوبەشیکردنی بۆچوون و ئامۆژگاری دەربارەی پیشە و کاری جیاواز.
3- پرۆگرامی ئینتێرنشیپ و دۆزینەوەی کار:
هاوبەشی کردن لەگەڵ کار و خاوەن کار، ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دامەزراوە حکومیەکان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و ئەنجامدانی ئینێرنشیپ.
4- پرۆگرامی پەرەپێدانی تواناکان:
ئەنجامدانی کۆرسی راهێنان بۆ پەرەپێدانی توانا بنچینەیەکانی وەک پەیوەندیکردن، کاری پێکەوەیی و سەرکردایەتی کردن.
5- پشتگیری و بەشداری پێکردنی دەرچووان
دروستکردنی تۆڕێک لە دەرچووانی چالاک بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران بە ڕاهێنان پێکردن و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیان.
هاندانی دەرچووان بۆ خستنە رووی چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیان بۆ خوێندکاران
6- پاڵپشتیکردنی کارسازی
هاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانەی کە ئارەزووی دروستکردنی کاری خۆیان دەکەن بە دابین کردنی سەرپەرشتیار، کۆرسی راهێنان و ۆرکشۆپ دەربارەی کارسازی.
7- ڕاگەیاندنی هەلی کار
هاوبەشیکردن و ڕاگەیاندنی هەرچەندە هەلی کار بەردەست بێت لە پلاتفۆرمەکانی سەنتەرەوە لەگەڵ خوێندکاران و دەرچووان.
سەنتەر پەرەپێدان کار و هەماهەنگی پابەندە بە پێشخستن وو گەشەپێدانی پیشەیی خوێندکاران و بەشداریکردن لە بەرەوپێشبردنی ئابووری کۆمەڵگای شاری چەمچەماڵ و دەورەبەری.
بەهێز کردنی خوێندکارانی زانکۆی چەرموو بە کارامەیی، زانیاری و هەلی پێویست بۆ گەشەکردن لە پیشەی جۆرا و جۆردا و بە تایبەتیش لە جێگایەکی پڕ ئاڵنگاری و دوور لە دەستی وەک شاری چەمچەماڵدا.
بۆ ئەوەی ببێتە بزوێنەر و هاندەری پێشەنگ لە گۆڕینی دەرچووانی زانکۆی چەرموو و بەرزکردنەوەی هەلی دامەزراندنیان، پرکردنەوەی ئەو بۆشایەی لە نێوان خوێندن و بازاڕی کاردا هەیە لە ناوچە دوورە دەستەکان تا ببێتە هۆی گەشە سەندن و پەرەپێدانی ناوچەکە