خوێندكارانی بەڕێز بهخێر بێن بۆ زانكۆی چهرموو، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەختەوەرم وەكو بەڕێوەبەری تۆمار گشتی زانكۆی چهرموو خزمەتێك بە ڕۆڵە و كەسوكارمان دەكەم. هیواخوازم لە زانكۆكەی خۆتان بتوانن توانا و ئەزمونە باڵاكانتان بدۆزنەوە و پەرەی پێ بدەن، تا زانست بچێتە هەر كونجێكی وڵاتەوە ژیانی ئەم گەلە ماندوو بریندارەی پێ ساڕێژ بكرێت، دواجار بەو بڕوانامەی بەدەستی دەهێنن پیشەی دڵخوازتان وەگەڕ بخەن.
لە ماوەی خوێندنی خوێندكارانی بەكالۆریۆس لەزانكۆمان (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)، تۆماری زانكۆ ئەركی كاروباریان، گرفت و داخوازییەكانیان دەگرێتە ئەستۆ. لە میانەی ئەم ئەركانەدا خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی دەڕەخسێنێت كە خوێندكار لەڕێگەی جیمەیڵی تایبەت بەخۆی پەیوەندی بگرێت لەگەڵ وانەبێژەكانی و لە ڕێگەی كڵاسڕومی تایبەت بە وانەكانی زانیاری پێویست بەدەست بخات، هەر لەم ڕێگەیەوە خوێندكار دەتوانێت تێست و ئەساینمێنت ئەنجام بدات لەڕێگەی جیمەیڵەكەیەوە كە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی هەلەكەی بۆ ڕەخساندووە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لەژێر چاودێری یاریدهدهری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران تەواوی كاروبارەكانی وەرگرتن، گواستنەوە، دابەزاندن و مۆڵەتی خوێندكارانی بەشێوەیەكی سانا بۆ خوێندكاران دەستەبەركردووە و تا كۆتا هەنگاوەكان چاودێری پڕۆسەی خوێندن دەكات.
بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕۆتینات، تۆماری زانكۆی چەرموو ساڵانە لەڕێگەی فۆرمی تایبەتەوە وەرگرتن بۆ خوێندكارانی نوێی زانكۆكە دەكات. ئەم هەنگاوە لە ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ەوە پەیڕەو دەكرێت و هەرساڵێك سود لە هەڵەوپێشنیارەكان وەرگیراوە بۆ مەبەستی باشتركردنی پڕۆسەی وەرگرتن، لەپێناو كەمكردنەوەی ڕۆتیناتی وەرگرتن كە ساڵانە خوێندكاران كاتێكی زۆریان بەفیڕۆ دەچێت لەم پڕۆسەیەدا.
پاڵپشت بە بەكارهێنانی وێبسایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئێستادا تۆماری زانكۆ هەوڵ دەدات مامەڵەكانی خوێندكار بەڕێژەیەكی بەرچاو بكات بە ئەلیكترۆنی لەپێناو گەڕاندەوەی كات بۆ خوێندكاران.
تۆماری گشتی زانكۆی چەرموو بەشێوەیەكی بەرچاو خزمەتگوزارییەكانی خوێندكارانی خوێندنی بەكالۆریۆسی كردووە بە ئەلیكترۆنی. پشتگیری بەردەوامی خوێندن، پشتگیری دەرچوون، پێدانی بڕوانامە و دابینكردنی جیمەیڵی خوێندكاری لە خزمەتگوزارییەكانی تۆماری گشتییە.
تۆمار خزمەتی زانكۆ دەكات بەوەی كاروبارەكانی خوێندكاران بە شەفافی و دڵسۆزی ڕادەپەڕێنێت.