بەشە ناوخۆییەکان

پێشەکی

بەشەناوخۆییەکانمان بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی چەرموو لە ڕووى کارگێڕیەوە سەر بە فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى خوێندکاران. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە هۆبەکانى (بەشەناوخۆیى کوڕان و بەشەناوخۆیى کچان) پێکهاتووە.

زانکۆی چەرموو بەرئەکی خۆی دەزانێت بەشێوازێکی دادپەروەرانە دەرفەت بۆ هەموو قوتابیانی کوردستان ئەوانەی کە خەڵکی دەرەوەی شارەکەن بڕەخسێنێت کە سودمەندبن لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا  لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ژوری  بەشە ناوخۆییەکان  بۆ خوێندکاران  بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بێ بەرامبەر  پاڵپشتیی فێرخوازە ئازیزەکان دەکات  لە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ مانەوە لەبەشەناوخۆییەکان.

 

ساڵانە لە پێش دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندن هۆبەکانى بەشەناوخۆیى کوڕان و کچان ئامادەکارى و ئامادەسازی دەکەن بۆ دابەشکردن و پێدانى بەشەناوخۆییەکان بەخوێندکاران لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی ئەویش بەدابینکردنی چەندین خزمەتگوزاری.

ناوەڕۆک

چالاکییەکان

ئامانج

دیدگا

ئامانجەکان

پەیوەندی