بەشی زمانى عەرەبی لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کۆلێژی پەروەردەی ئەوکات - چەمچەماڵ سەر بە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە. یەکەم گروپی خوێندکاران لە ساڵی خوێندنی 2005-2006 وەرگیراون و لێرەوە یەکەم گروپی ڕاهێنراو لە ساڵی 2009-2010 دەرچووە.
دواتر لە ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤)دا توانی ددەرگای خوێندنی (باڵا/ ماستەر) لەبواری زمان و ئەدەب بەڕووى فێرخوازاندا بکاتەوەو لەم بوارەدا شەش خوێندکارى وەرگرت (كه ئێستا مامۆستان لهههمان بهش)، پاشان لەساڵانی دواتردا (2017-2018 ) زياتر (30) خوێندکاری لەبواری خوێندنی (باڵا/ماستەر ودبلوم ) بۆپسپۆڕی زمان و ئەدەب وەرگرت، لە ئێستاشدا خاوەن ستافێکی ئەزمووندارە وتوانیویەتی لەنێو زانکۆی چەرموودا جێپێی خۆی لەڕووی زانستییەوە بکاتەوە. دەستەی وانەبێژی مامۆستایانی بەشی زمانی عەرەبی لەڕووی نازناوی زانستییەوە خاوەنی پرۆفیسۆرو پرۆفیسۆری یاریدەدەرو مامۆستاو مامۆستای یاریدەدەرە، هاوکات لەبەرنامەیدایە، کەخزمەتی زیاتربەناوچەکە پێشکەش بکات، لەم ڕووەوە مامۆستایانی بەش لێبڕاوانە لەهەوڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وگێڕانی سیمیناردان بۆئەوەی لەڕووی زانستییەوە بتوانن خزمەتی زیاتری فيرخوازان بکەن ولە داهاتوودا کادری سەرکەوتووبۆ وەزارەتی پەروەردەوكایهكانی تر پێبگەیەنن.
دیدوبۆچوونی بەشی زمانی عەرەبی:
١- ئامادەکردنی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ بە توانای وانەوتنەوە بە کوالیتی بەرز.
٢-ئامانجی ئەم بەشە ئەوەیە کە دەرچووانی بتوانن بەردەوام بە زمانی عەرەبی ئاخاوتن وگفتوگۆ بکەن.
٣- دوای تەواوکردنی خوێندنی کۆلیژ لەم بەشەدا دەرچووانی دەبنە هەلگری بڕوانامەی بکالوریوس بە ناونیشانی وەرگێر
٤- تەیارکردنی دەرچووان بە کارامەیی تازە پەرەپێدراو لە ڕێگەی خولی ئەکادیمی چڕ.
٥- بنیاتنانی نەک تەنها مامۆستا بەڵکو ستافێکی ئەکادیمی لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا
٦- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی لهزمان وئەدەبی عەرەبیدا.
١-پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی وئەکادیمی، بۆئەوەی ببنەکادرێکی سەرکەوتوو، تا لە داهاتوودا وەک مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردەو لە بوارەکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەگەری و ... خزمەت بکەن.
٢- ئاشنا کردنی خوێندکاران بەزانستی زمان وئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
٣- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی لهزمان وئەدەبی عەرەبیدا.
٤-تێگەیشتنێکی باشیان هەبێت لە زانیاری و لێهاتوویی پەروەردەیی کە پێویستە بۆ مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی.
میتۆدى خوێندن لەبەشى عەرەبیدا بەپێ سیستەمى بۆڵۆنیا پرۆسێسە، کە تیایدا خوێندکار (سەنتەرە) و فێرکاریشە مامۆستاش ڕۆڵى خۆى دەبینى، بەپێچەوانە سیستەمى کۆن کە تیایدا تەنها (مامۆستا) سەنتەر بو بەو واتایەى سەرجەم پرۆسەى فێکردن لای مامۆستا بوو خوێندکار وەک بوونەوەرێکى گوێگر تەنها دەیبیست و بەشدارى زۆر کەم بوو یان هەر نەیبوو.
: زمانی بەکارهێنراو لە بەش
زمانی خوێندن لەبەشەکەمان دا بەفەرمی بریتییە لەزمانی عەرەبی، هاوکات زمانی ئینگلیزیش دەخوێنرێت.
١- ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوار ساڵە (٨ سمستەرە).
٢- ماوەی خوێندنی دبلۆمى باڵا یەک ساڵى ئەکادیمییە.
٣- ماوەی خوێندنی ماستەر دوو ساڵى ئەکادیمییە.
٤- ماوەی خوێندنی دکتۆرا سێ ساڵى ئەکادیمییە.