بوون به هه‌ڵگری هه‌سته‌كانتان كارێكی گرنگه به ده‌ستمانه‌وه.
به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین، كه ئێمه به ساده‌یی وه‌ریناگرین.
تایبه‌ته به په‌روه‌رده‌كاران، پابه‌نده به باشترین
ئێمه له خوێندنی باڵا، به‌وپه‌ڕی توانای زانستیی و كارگێڕییه‌وه له هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی باشترینه‌كانداین بۆ خوێندكارانی وه‌رگیراو له ئاسته‌كانی (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا)، له‌م ڕووه‌وه زانكۆی چه‌رموو خاوه‌نی ستافێكی ئه‌كادیمیی خاوه‌ن شاره‌زایی و بڕوانامه‌ی باڵا و پله‌ی زانستیی به‌رزه و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و له‌خۆبوردییه‌وه له هه‌وڵی پێگه‌یاندنی كادری لێهاتوون له بواره جیاوازه‌كانی خوێندنی باڵادا، تا له پاشه‌ڕۆژدا بتوانن له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی بازاڕی كاری هه‌رێمدا خزمه‌ت بكه‌ن.
كاروباری زانستیی:
به‌شێك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا، تایبه‌ته به كاروباری زانستیی و به‌دواداچوون بۆ ئارێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری زانستیی خوێندنی باڵا و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆیان، هاوكات به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵێتی خوێندن و لایه‌نی زانستیی خوێندكاران و هاندانیان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیی زانستیی به‌رهه‌مدار و دروستكردنی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستیی له بواره جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به ژیان و پێویستییه‌تی كۆمه‌ڵگه، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه زانكۆ به‌شێكی دانه‌بڕاو بێت له كۆمه‌ڵ.
خه‌ڵاتی ناونیشانی ئه‌كادیمی:
له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی لایه‌نی كواڵێتیی خوێندن له زانكۆكان، زانكۆی چه‌رموو خه‌ڵات و ڕێزلێنان و سوپاسی تایبه‌ت به‌و توێژه‌ر و مامۆستایانه ده‌به‌خشێت، كه له‌ڕووی زانستییه‌وه ئاستی خۆیان پێشخستووه و توانیویانه توێژینه‌وه له گۆڤاره ئاست به‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بڵاوبكه‌نه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیان خاوه‌نی فاكته‌ری كاریگه‌ری به‌رزن له بواره‌كه‌دا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمی:
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌كادیمی زانكۆ به گشتی و ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ به تایبه‌تی یه‌كێكه له ئامانج و به‌رنامه گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خوێندنی باڵا، بێگومان ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی خوێندكارانی خوێندنی باڵا.
یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان:
یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندن و هاوتاكردن له‌ڕووی جۆرێتیی و پسپۆڕی و یه‌كه‌كانی خوێندنی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌دوای خوێندنی ئاماده‌یی به‌ده‌ستهاتوون. هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كانی ده‌ره‌وه، كه ده‌یانه‌وێت كار به بڕوانامه‌كانیان بكه‌ن، یان درێژه به خوێندن له هه‌رێمی كوردستان – عێراق بده‌ن، پێویسته بڕوانه‌كانیان هاوتا بكرێن به‌پێی ئه‌و مه‌رج و پێداویستیانه‌ی كه له ڕێنمایی ژماره (5)ی ساڵی (2022)ی، تایبه‌ت به یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه ده‌رچوێنراوه.
پاڵپشتی خوێندكار:
پاڵپشتی و هاوكاری خوێندكاران، یه‌كێكه له‌و كاره گرنگ و له پێشینانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رێتیی كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا به ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تیی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش له پێناوی دروستكردنی ژینگه و كه‌شێكی ئارامی زانستیی و ده‌روونی بۆ خوێندكاران، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ده‌ستڕاگه‌یشتنی خوێندكار به سه‌رچاوه‌ی زانستیی و نوێ و دابینكردنی ستافی ئه‌كادیمی و هۆڵ و تاقیگه‌ی خوێندن و كۆی پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به خوێندنێكی سه‌ركه‌وتووی ئاست به‌رزی خاوه‌ن كواڵێتی به‌رز.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌رچووان:
ده‌رچووان هێز و توانای مرۆیی زانكۆن و له ڕێگه‌ی هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و دروستكردنی ڕایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندییكردن له‌دوای خوێندنیشه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران و ده‌رچووانی زانكۆدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زانكۆ به‌رده‌وام فیدباكی خۆی وه‌ربگرێت له خستنه‌بازاڕی كاری ده‌رچووانییه‌وه، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاماری ئه‌و ده‌رچووانه‌ی لا بێت، كه توانیویانه له بازاڕی كاردا جێ پێی خۆیان بكه‌نه‌وه و له ڕێگه‌ی بڕوانامه‌كانیانه‌وه خزمه‌ت له یه‌كێك له سێكته‌ره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵدا بكه‌ن.
هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان:
هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌توانن فاكته‌ری كاریگه‌ر بن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان بۆ زانكۆكانی هه‌رێم، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه زانكۆ ناوخۆییه‌كان بتوانن سود له شاره‌زایی و ئه‌زموونی ئه‌وانی تر وه‌ربگرن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه زانكۆی چه‌رموو له ده‌رچه و كه‌ناڵی جیاوازه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی زانستیی ده‌دات له‌گه‌ڵ زانكۆ و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و ئه‌كادیمییه جیاوازه‌كاندا، تا به‌و هۆیه‌وه بتوانێت زیاتر خزمه‌ت به كایه و بواری جیاوازی ئه‌كادیمیی له هه‌رێم و عێراقیشدا بكات.