ئاگاداری... زانكۆی چهرموو له زیادکردنێكی ئاشکرادا کۆشکی فۆتۆکۆپی به كرێدهات
دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لە هەردوو ڕۆژنامەى خەبات و یاری بە ژمارەکانى (٧٠٥٥) و (٢٠٥٨) لە (٢٠٢٥/٩/١١) زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٢١) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (١) یەک ساڵ، لە ڕێكهوتی (٢٠٢٥/١٠/١٢) ڕۆژی (یەک شەممه) لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەشی کاروباری یاسایی بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.
لەگەڵ ڕێزدا...
تێبینی :
1. بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (٠٠٠,٠٠٠,٢) دوو ملیۆن دینارى عێراقى دادەنێت بەچەکى پەسەندکراو ( شیک معتمد )کە دەرچوو بێت لەیەکێک لەبانکە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.
2. کرێ ی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3. کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.
4. ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.
5. ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە بەر پشووى فەرمى کەوت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.
6. بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.
7. ئەو بەشداربووانەی کە پێشتر لەگەڵ زانکۆی چەرموو دا پێشلکاری لە گریبەستەکانی زانکۆمان هەبووە مافی بەشداریکردنیان نابێت .