پێشەکی

وتەی بەڕێوبەر

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری لە زانکۆی چەرموو. ئێمە تیمێکین لە وانەبێژی لێهاتوو کە بە پەرۆشەوە کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی خولی کوالێتی بەرز کە توانستە زمانییەکان بەرز دەکەنەوە .

داواتان لێدەکەین  پەیوەندیمان پێوە بکەن ) لە سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری بۆ ئەوەی سوود لە کۆمەڵێک خول و چالاکی جۆراوجۆر وەربگرن کە فێرکردنی چەندین زمانی جیاواز و کارامەیی زمانی لەخۆدەگرن.

 

 

 

 

 


ناوەڕۆک

سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری ناوەندێکی سەرەکی زانکۆیە بۆ هەموو فێرخوازان و زانستخوازان و کارمەندە پیشەییانەی کە هەوڵ دەدەن توانستە زمانییەکانیان پەرە پێبدەن. ئەم سەنتەرە پەرە بە خولەکانی زمانی بیانی دەدات لە چەمچەماڵ. سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری زانکۆی چەرموو لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خولی زمانی کوالێتی بەرز بە فێرخوازانی زمان. لە ڕێگەی دابینکردنی مامۆستای بە پەرۆش و خاوەن ئەنگیزه وە پەیڕەوکردنی پڕۆگرامێکی خوێندنی تۆکمە و ورد، ئەم سەنتەرە ژینگەیەکی گونجاو بۆ پێشخستنی زمان دەڕەخسێنێت. سەنتەرەکەمان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان وە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆرییـەوە دەسەڵاتی پێبەخشراوە کە بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی ببەخشێت. سەنتەرەکەمان خولی زمان پێشکەش بە فەرمانبەرانی حکومەت، ستافی زانکۆ، بەشداربووانی کەرتی تایبەت، و هەموو ئەو دەرچووانەی زانکۆ دەکات کە دەیانەوێت ئاستی زمانی ئینگلیزییان بەرز بکەنەوە و درێژە بە خوێندنی باڵا (وەک ماستەر و دکتۆرا) بدەن.

 

 

سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری پابەندە بە نایابیی لە فێرکردنی زماندا، بە ڕێنمایی توێژینەوەی هاوچەرخ و فێربوونی بەردەوام ، هەم لە ناو پۆل و هەم لە دەرەوەیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری خۆی تەرخان کردووە بۆ پێشکەشکردنی خولەکانی زمان بە کوالێتی نایاب، بۆ پشتیوانیکردنی بەشداربووان لە پەرەپێدانی تواناکانیان. لە ڕێگەی دامەزراندنی وانەبێژی لێهاتوو و دڵسۆز  و پەیڕەوکردنی پڕۆگرامێکی خوێندنی پتەو و گشتگیرەوە،  ژینگەیەکی نموونەیی بۆ پێشکەوتنی خێرای زمان دەڕەخسێنێت. جێی سەرنجە، سەنتەرەکە خولەکانی زمانی ئینگلیزی، فارسی، و عەرەبی پێشکەش دەکات. دوای تەواوکردنی هەر خولێک، سەنتەرەکە بڕوانامە دەبەخشێتە بەشداربووە سەرکەوتووەکان.

 

 

·   ئێمە هیوادارین:

  •     فەراهەمکردنی کەشێکی خوێندنی نایاب بۆ فێربوونی زمان بۆ هەموو ئەندامانی زانکۆ.
  •     سوود وەرگرتن لە نوێترین ڕێبازەکانی وانەوتنەوە بۆ پەرەپێدانی کەرەستەکانی فێرکردن .
  •    بانگەشەکردن بۆ فێربوونی زمان و دابینکردنی دەرفەتی خوێندنی زمان لە زانکۆ بۆ خوێندکاران.فێرکردنی زمان و ئاشناکردنی خوێندکاران بە کارامەییە سەرەکییەکانی زمان (واتە: قسەکردن، گوێگرتن، نووسین، خوێندنەوە، ڕێزمان).
  •    هەوڵدان بۆ دروستکردنی هەماهەنگی کاریگەر لەگەڵ سەنتەرەکانی زمان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، و پەیمانگاکان، بە مەبەستی دابینکردنی ئەو پشتگیرییەی کە پرۆسەی فێرکردن بەهێز دەکات.
  •     پێشکەشکردنی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت ئاستی زمانی ئینگلیزییان بەرز بکەنەوە بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان و نووسینی توێژینەوە و بابەتی ئەکادیمی.
  •     پێشکەشکردنی خولی فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، و عەرەبی بۆ ستافی زانکۆ.
  •     وەرگێڕانی بەڵگەنامە و چالاکییەکانی زانکۆ.

سەنتەرەکە هەوڵ دەدات پێگەی خۆی وەک یەکێک لە سەنتەرە چالاکەکانی بواری فێرکردنی زمان لە هەرێمدا جێگیربکات. ئامانجیەتی ڕۆڵی زانکۆ لە پەرەپێدانی کۆمەڵگەدا چالاک بکات. هەروەها هیوادارە خوێندنی باڵا لە هەرێمدا پەرە پێبدات.

 

لیستی ستافی سەنتەری زمان و ڕاوێژکاری

 

ناوی سیانی

پلەی زانستی

پۆست

ژوان عثمان احمد

مامۆستا

بەڕێوەبەر

دێکان جەزا حمە سعید

مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام

شاجوان نەریمان فتح

مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام

سۆنیا فارق حسیب

مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام

چالاک معتصم خورشید

مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام

سۆران صدیق محی الدین

مامۆستای یاریدەدەر

ئەندام

 

 

 


  پەیوەندی

ناونیشان

 جەمجەماڵ تەنیشت مزگەوتی ڕاپەڕین

ژمارەی تەلەفۆن
  07701557715
ئیمەیڵ
 [email protected]
شوێنمان بکەوە