thumb

چالاکییەکی زانستیی

زانکۆی چەرموو - سەرپەرشتیارێتیی خوێندنی ئێواران، بە ناونیشانی " ئەنفال لەنێوان زامی دوێنێ و خزمەتکردنی ئەمڕۆدا "، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی (2026/4/14)، بە بۆنەی ڕۆژی (ئەنفال)ەوە چالاکییەکی زانستیی بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د. مستەفا ڕەزا/ سەرپەرشتاری خوێندنی ئێواران وتەیەکی کورتی پێشکەشکرد، پاشان خوێندکاری بەشی پەروەردەی تایبەت (ئەمیر غەریب) هۆنراوەیەکی خوێندەوە، هاوکات پانێڵێک پێشکەشکرا، لەلایەن بەڕێزان:

- د.محەمەد عومەر کاکە، پسپۆڕی ڕاگەیاندن بە ناونیشانی " ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ڕاژەکردنی کەیسی ئەنفالدا".

- م. سۆزان کەریم صاڵح پسپۆڕی مێژوو، بە ناونیشانی " ڕەهەندی مێژوویی لە شاڵاوی ئەنفالدا".

- م. هەژار هۆشیار مەهدی پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتیی بە ناونیشانی " ڕەهەندی یاسایی و دەستوریی لە شاڵاوی ئەنفالدا".

- م.پشتیوان فازڵ - بەڕێوەبەری پانێڵ.

 

 

 

شێرکردن: