تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی(11-4-2026) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (سۆلاف جبار عمر) لە بەشی کۆمپیوتەر – کۆلێژی زانست، بە ناونیشانی Enhancing a Metaheuristic Algorithm to Optimize Real World Problems پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ ماستەرنامەکە، بەسەرکەوتووی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ. ی. د. سەفەر مغديد أسعد - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی. د. ئاكو محمد عبد الله - ئەندام.
پ.ی. د . ئاسو محمد علاء الدين - ئەندام.
پ.ی. د. چنور محی الدین رحمن - ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە کۆمپیوتەر.