بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان لە زانکۆی چەرمۆ تەرخانکراوە بۆ بەرزکردنەوەی ستانداردە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی زانکۆکە بە هاوتەریب لەگەڵ پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. ئەم بەڕێوبەرایەتییە بۆ پاڵپشتیکردن لە پەرەپێدانی بەردەوام دامەزراوە، وە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چاودێریکردن، هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی سیاسەت و کردارەکان کە پەروەردەی کوالیتی بەرز، توێژینەوە و ئەدای دامەزراوەیی مسۆگەردەکات.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆسەی دڵنیای جۆری زانکۆی چەرموو، کرتە لێرە بکە
Detailed Information
لینکی داواکاری فۆرمی پاداشتی توێژینەوە: کرتەبکە
. بۆ سەردانى کردن لیستى سیمینارەکانى هەفتە: کرتە بکە
بۆ سەردانى پلاتفۆڕمى دڵنیایى جۆرى سەردانى ئەم بەستەرە بکە.
1. پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێوشوێنەکانی دڵنیایی جۆری کە لەگەڵ ستانداردە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان بگونجێت.
2. پاڵپشتیکردنی بەشە ئەکادیمییەکان لە پرۆسەی پەرەپێدانی مەنهەج، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن.
3. هەڵسەنگاندنی بەردەوامی چالاکیەکانی فێرکردن و فێربوون و توێژینەوە.
4. دڵنیابوونەوە لە بەرپرسیارێتی لە ڕێگەی پێداچوونەوەی ناوخۆیی و هەڵسەنگاندنی ئەدا.
5. پەرەپێدانی پیشەیی و ڕاهێنان لە دڵنیایی جۆریدا بۆ ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی.
6. پەرەپێدانی ڕێگای بەناوەندکردنی خوێندکار و بەرزکردنەوەی کوالیتی دەرئەنجامە پەروەردەییەکان.
7. هاندانی بەکارهێنانی داتا و بەڵگە لە پرۆسەی بڕیاردان و پلاندانان.
ئامانجی سەرەکی
ئەرکی ئێمە پەرەپێدانی کەلتووری کوالیتی و نایابیە لە هەموو بوارەکانی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆکەدا. ئامانجمان دامەزراندنی میکانیزمی شەفاف، کاریگەر و بەردەوامی دڵنیایی جۆرییە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرپرسیارێتی، پاڵپشتی پەرەپێدانی دامەزراوەکە دەکات، و ئەزموونی فێربوون بۆ هەموو قوتابیان بەهێز دەکات.
دیدگا
ببین بە سەنتەرێکی پێشەنگ بۆ دڵنیایی جۆری کە یارمەتیدەر بێت لە بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و دەوروبەری، بناسرێینەوە بە برەودان بە سەرکەوتنی ئەکادیمی، دەستپاکی دامەزراوەیی و پابەندبوون بە پەرەپێدانی بەردەوام.
|
Name |
Contact details |
Position |
|
Dr. Hemin Wshiar Kareem |
Director of Qaulity Assurance and Academic Programs directorate |
|
|
M. Dekan Jaza HamaSaeed |
Head of Accreditation Unit |
|
|
Lanja Ali Haidar |
Head of Programs and Bolonia Process Unit |
|
|
Nasih AbdulRahman |
Quality Assurance officer |
|
|
Sameer Salih Tahir |
Seminars and workshop Officer |
|
|
Samahir Emad Ali |
Seminars and workshop Officer |
|
|
Zhila Abubakir Muhammed |
Seminars and workshop Officer |
|
|
M. Hezha Nuri Hussein |
|
Seminars and workshop Officer |
|
Avan Jalal Ahmed |
Reaseach and publication Officer |
زانکۆی چەرموو - شەقامی پێشەوا - شارۆچکەی چەمچەماڵ - شاری سلێمانی - هەرێمی کوردستان - عێراق - پۆست کۆد: 46023