ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه له سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی و زیره‌كی ده‌سكرددا، پێداگۆجی ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له بواره‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا. ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌وه‌یه كه پێداگۆجیای هاوچه‌رخ بایه‌خی ته‌واو ده‌دات به به‌كارهێنانی پێشكه‌وتنهی ته‌كنه‌لۆجی و زیره‌كی ده‌سكرد له قازانجی فێربوون و فێركردندا.
سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له ساڵی 2021 له زانكۆی چه‌رمو دامه‌زراوه و یه‌كێكه له سه‌نته‌ره كاریگه‌ر و پێشڕه‌وه‌كانی زانكۆ چه‌رموو. ئه‌م سه‌نته‌ره، تا ئێستا، هه‌شت خوولی پێداگۆجی سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌بردووه كه هه‌لی ڕه‌خساندووه بۆ سه‌دان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا كه به‌شداری خوله‌كان بكه‌ن و تواناكانی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن له‌ڕووی میتۆد و سترایجییه نوێ و هاوچه‌رخه‌كانی فێربوون و فێركردن ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ كه به‌شداربووانی خوله‌كانی چه‌كدار بكات به زانست و زانیاری و به‌هره و كارامه‌یی و پشتبه‌خۆبه‌ستن، ئه‌مه‌ش شانبه‌شانی درووستكردنی مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاری سه‌ركه‌وتوو و پشتبه‌خۆبه‌ستوو كه خاوه‌نی زانست و زانیاری زۆر و زه‌وه‌ندن له بوواری پێداگۆجیادا له هه‌ردوو ڕووی تیۆری و كردارییه‌وه.
Detailed Information
مه‌به‌ستی سەرەکی و جەوهەری پێداگۆجی گۆڕینی بیرکردنەوەی تەواوی کۆمەڵگایە (مامۆستا، خوێندکار، دایبابی خوێندکار، کۆمەڵگا، داڕێژەرانی پرۆگۆامه‌كانی خوێندن، داڕێژەرانی سیاسەتی پەروەردەیی و هتد... ) ده‌رباره‌ی فەلسەفەی فێرکردن و فێربوون. جگە لەوەش، یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی پێداگۆجی گۆڕینی پۆلە تەقلیدییەکانە بۆ پۆلی کارلێککار و هاوبەش کە خوێندکاران چه‌ق و سەنتەری پرۆسه‌ی خوێندنن. بە واتایەکی تر، پێداگۆجیای مۆدێرن هەوڵدەدات خوێندکاران لە فێربوونیاندا سەربەخۆ بن و پشت بەخۆیان ببەستن. ئەمەش فه‌راهه‌م ده‌بێت لە ڕێگەی هەمەچەشنکردنی شێوازەکانی وانەوتنەوە و بەکارهێنانی ستراتیژ و تەکنیکی داهێنەرانه‌ی نوێ لەلایەن مامۆستایانەوە لە ناوەوە و دەرەوەی پۆلدا. سەبارەت بە ڕۆڵی مامۆستا لە شێواز و تیۆرییە نوێیەکانی وانەوتنەوەدا، ڕۆڵی مامۆستا دەگۆڕێت له ده‌سه‌ڵأتی ڕه‌هاوه بۆ هاریكار و ئاسانكار له پۆلدا. لە بنەڕەتدا مامۆستایان ئیتر وەکو پۆلە تەقلیدییەکان نابنە ناوەندی پۆلەکە، بگره خوێندكاران ئه‌و ڕۆڵه كارایه وه‌رده‌گرن.
تایبەتمەندییەکی دیکەی جیاوازی پێداگۆژیای نوێ بریتییە لە گرنگیدان بە هەڵسەنگاندنی چالاكی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران، نەک هەڵسەنگاندنی کۆیی، لە پرۆسەی وانەوتنەوەدا. لە هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران‌دا، مامۆستایان فیدباکێکی بەردەوام دەدەن بە خوێندکاران بۆ باشترکردن و به‌ره‌وپێشبردنی هەردوو پرۆسه‌ی فێرکردن و فێربوون، كه ئه‌مه‌ش ڕێگایەکە بۆ پشکنینی فێربوونی خوێندكاران لە کاتی پرۆسەکانی فێربووندا. ئه‌م شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنه ڕێگە بە مامۆستایان دەدات ڕێنماییەکانیان ڕێکبخەن و یارمەتی خوێندکاران بدەن بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردنیان؛ بە پێچەوانەی هەڵسەنگاندنی کۆی گشتی کە فێربوون لە کۆتایی یەکەیه‌ك یان خولێکدا هەڵدەسەنگێنێت.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو، شه‌قامی پێشه‌وا/ چه‌مچه‌ماڵ