
زانكۆی چهرموو: وۆركشۆپێک دهربارهی بەهێزکردنی ئاگایی و خوودناسی و میانڕەوی بهڕێوهچوو
له ڕێكهوتی (9-12/ 4 /2025) ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و دامەزراوەی(AVTL) لوبنانی، بەهاوکاری چەند مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو، وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژیان بۆ چەند خوێندکارێکی زانکۆی چەرموو ڕێکخست. بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە پەیوەست بوو بە بەهێزکردنی ئاگایی و خوودناسی و میانڕەوی و قبوڵکردنی بیری جیاواز لای خوێندکارەکان، وۆرکشۆپەکە لە شاری سلێمانی - هۆتێل ڕۆتانا بەڕێوەچوو ،لە کۆتایدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە خوێندکارەکان.