Charmo University (CHU)
کۆلێژی ئهندازیاری و زانسته کۆمپیوتهریەکانبەشی ئەندازیاری سۆفتوێر یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستە کۆمپیوتەرییەکان لە زانکۆی چەرموو. بەشی ئەندازیاری سۆفتوێر لە ساڵی خوێندنی 2023/2024 دامەزرا بەهۆی پەرۆشی زانکۆ بۆ دابینکردنی پێداویستییە خێراکانی کۆمەڵگا لە بوارە جیاجیاکان و بۆ پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی پرۆگرامی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستی بەکارهێنەران. ئەندازیاری سۆفتوێر لەم سەردەمەدا بەشێکی پێویست و گرنگە چونکە ئەندازیاری سۆفتوێر بۆ کۆمەڵگا دابین دەکات کە توانای ئەوەیان هەیە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بوارە جیاوازەکانی بواری ئەندازیاری سۆفتوێر هەڵبگرن.
بەشی ئەندازیاری سۆفتوێر پێی وایە کە خوێندکار گرنگترین پایەی زانکۆیە، بۆیە هەمیشە لە هەوڵدایە ئاگاداری بیرۆکەی ئامانجدار بێت؛ هەروەها، بەشداری دەکات لە وردکردنەوەی هەموو کارامەییە پیشەییەکان کە پێویستن بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ خوێندکاران، چ لە ئاستی ناوخۆیی یان ناوچەییدا.
دیدگای بەشی ئەندازیاری سۆفتوێر بریتییە لە بنیاتنانی کەسایەتی خوێندکار لە چەند لایەنێکەوە بە شێوەیەکی یەکگرتوو بۆ ئەوەی دەرچووی جیاوازی ئەم بەشە بێت لە هەموو ئاستەکاندا و توانای زانستی و پیشەیی هەبێت کە شایستەی سەرکەوتنی لە کارەکەیدا وەک ئەندازیاری سۆفتوێر بۆ خزمەتکردنی وڵات.
ئەرکی ئەندازیاری سۆفتوێر لە زانکۆی چەرمۆ دەتوانرێت کورت بکرێتەوە لە ئامادەکردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی کرداری و پیشەیی و خوێندنی لە ڕێگەی پرۆگرامێکەوە کە خوێندنێکی تەکنیکی بنەڕەتی بەهێز و کوالیتی بەرزی بەکالۆریۆس پێشکەش دەکات.
خوێندکاری لە بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە کۆتایی خوێندن توانای و چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزە کۆمپیوتەرییەکان ، پرۆگرامسازی و دیزاین و جێبەجێکردنی سیستەمی سۆفتوێری دەبێت. هەروەها دەتوانێت بە بیرکردنەوەی لۆجیکی و ئەندازیاری کار بکات، خۆی لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بگونجێنێت و بەشداری لە نوێکاری و دروستکردنی چارەسەری زیرەک بکات.
شێوازی خوێندن پرۆسەی بۆلۆنیا پەیڕەو دەکات کە پرۆگرامەکە لەم بەشەدا چوار ساڵ دەخایەنێت و دابەشکراوە بەسەر هەشت وەرزدا.
ماوەی خوێندن لە بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی هەشت وەرزی ئەکادیمییە بەشێوەی خوێندنی بەردەوام (Full Time). بەزۆری ساڵی خوێندن لە دوو وەرز پێکدێت:
ئهندازیاری پرۆگرامسازی