_11zon.jpg)
كتێبخانه‌كه‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رموو كرا
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/24) به ئاماده‌بوونی د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، خانه‌واده‌ی خولێخۆشبوو (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئاینی، له مه‌راسیمێكدا كتێبخانه‌كه‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆی چه‌رموو كرا.
له وته‌یه‌كدا د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو رایگه‌یاند ده‌ستخۆشی و پێزانینی زۆرمان هه‌یه بۆ خانه‌واده‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) كه ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌كه‌ی خۆلێخۆشبوویان پێشكه‌شی زانكۆ كرد، وتیشی له پێناو به‌ره‌وپێچوونی زانكۆ داوا له كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كه‌ین زانكۆ بخه‌نه پێش شوینه‌كانی دیكه‌وه له كاری به‌خشینه‌كانیاندا.
دواتر مامۆستا سه‌لمان عومه‌ر ـ كوڕی خوالێخۆشبوو وتی هه‌موو ده‌زگا و شوێنه ئه‌كادیمییه‌كان لای ئێمه گرنگی خۆی هه‌یه به‌ڵام زانكۆ له پێش هه‌موو شوێنه‌كه‌وه‌یه چونكه به‌رزترین ناوه‌ندی ئاكادیمییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كۆی كتێبخانه‌كه‌ی باوكمان پێشكه‌شی زانكۆ كرد كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار په‌رتووكه سه‌رجه‌م بواره‌كان له خۆده‌گرێت.
دواتر سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاس و پێزانیی پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد، پاشان بنه‌ماڵه‌ی زانای ئاینیی (مه‌لا عومه‌ری جه‌له‌ولا) ڕێزنامه‌ی خۆیان پێشكه‌شی د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كرد.
وێنه توانا هادی