
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خانمی یه‌كه‌می عێراق زانكۆی چه‌رموو لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گه‌ل زانكۆی موسه‌نا واژووكرد
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕیکەوتی (2025/4/10) دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید – سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له پ.د. حسێن کامیل جابر شاهر - سەرۆکى زانکۆى موسەنا و شاندی یاوه‌ری، لەسەر ڕاسپاردە و بە چاودێری بەرێز خانمی یەکەمی عێراق خــاتــوو (شـانـاز ئیبراهیم ئەحمەد (هەردوو (زانکۆی چەرموو و زانکۆی موسەنا) لێكتێگه‌یشتنیێكی زانستی‌یان ئـەنـجامـدا، بـەمەبـەسـتـی ڕێـكـخـسـتـنی کـۆنفڕانسێکـی نـێـودەوڵـەتـی ده‌رباره‌ی گـۆڕە بـەکـۆمـەڵـەکـان، بڕیاریشه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستبكرێت به ئه‌نجامدانی كاره‌كان.
له زانكۆی چه‌رموو (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده، به‌رێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌رۆكی به‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی چه‌رموو بۆ تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید) هه‌روه‌ها له زانكۆی موسه‌نا (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی ژینگه) ئاماده‌بوون.
دواتر هه‌ردوولا قه‌ڵغانی زانكۆیان پێشكه‌شی یه‌كتری كرد.
وێنه: توانا هادی