
زانكۆی چهرموو: لـه یـادی تـاوانـی جـیـنـۆسـایـدی ئـهنـفـالـدا پانێڵێكی زانستیی بهڕێوهدهچێت
سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی چەرموو بۆ تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید بە ھەماھەنگی یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان پانێڵێك ڕێكدەخات، بە ناونیشانی (جینۆسایدی كورد:دانپێدانان ،بەرپرسیارێتی،دادپەروەری) بۆ:
- سالار محمود - نوسەر و توێژەر، ناونیشانی باس: چۆنێتی رێگریکردن لە دووبارەبونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
- عەدالەت عومەر - نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید، ناونیشانی باس: پڕۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان.
- د.فاتیح سەنگاوی - توێژەری بواری ئەنفال و ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، ناونیشانی باس: جینۆسایدی ئەنفال کەیسێکی پەراوێزخراو.
- د. نەوشیروان حوسێن - بەڕێوەبەری پانێڵ.
له ڕۆژی یهكشهممه ڕێكهوتی 13/4/2025، كاتژمێر (10)ده پێشنیوهڕۆ، شوێن: هۆڵی سهرۆكایهتی زانكۆ.