
سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی دووشەممە، ڕیکەوتی (2025/4/7) دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید – سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له ئارام نه‌جات - سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كاری خزمه‌تگوزاریی له پێناو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست له زانكۆ و شاری چه‌مچه‌ماڵدا گفتووگۆی له‌باره‌وه كرا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاس و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ كه له ماوه‌ی ڕابردوودا، توانیویانه خزمه‌تێكی باش به زانكۆ بكه‌ن به‌ایبه‌ت له به‌ناوكردنی زه‌وییه‌كانی كه‌مپی زانكۆ و دابینكردنی ئامێره‌كانی شاره‌وانی له حاڵه‌تی پێویستییدا،هه‌روه‌ها له پێناو وشک نه‌بوونی باخچه‌كانی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكی زانكۆ به‌ڵێنیدا به دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ باخچه‌كان به درێژای وه‌رزی هاوین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زانكۆی چه‌رموو له‌ئێستادا خاوه‌نی ئاوی پێویسته، له وه‌رزی گه‌رمادا توانرێت سودێكی باشی هه‌بێت بۆ باخچه‌كانی سنوری شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ.
وێنه: وه‌هاب ئه‌حمه‌د