
وه‌فدێكی زانكۆی چه‌رموو به‌شدارییانكرد له ڕاگه‌یاندنی پڕۆگرامی خوێندن لەعێراق (Study In Iraq)
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/30( وه‌فدێكی زانكۆی چه‌رموو به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. هاوژین عه‌بدولخالق – یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، به‌شدارییانكرد له ڕاگه‌یاندنی پڕۆگرامی خوێندن لەعێراق (Study In Iraq) بۆ خوێندكارانی بیانی، كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو.
زانكۆی چه‌رموو بۆ هه‌ر به‌شێک (10)ده، كورسی لەئاستی خوێندنی بەرایی بەكالۆریۆس و خوێندنی باڵا لەسەرجەم پسپۆڕییەكان لەم پڕۆگرامەدا تەرخانكردووە بۆ خوێندكارانی بیانی و دەتوانن لەرێگەی وێب سایتی تایبەتەوە كە لە خواره‌وه بەردەسته، سەرجەم پسپۆڕییەكان و كۆرسییەكانی خوێندن و مەرج و رێنماییەكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پڕۆژەی خوێندن لەعێراق (Study In Iraq) لەزانكۆی چه‌رموو لەلایەن بەڕێوەبەرێتی پەیوەندییەنێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سەرپەرشتیدەكرێت.
به‌سته‌ری وێب سایته‌كه تاییبه‌ت به زانكۆی چه‌رموو: