چوارەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی شێرپەنجە
چوارەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی شێرپەنجە، کە بە هاوبەشی نێوان زانکۆی چەرموو، پەیمانگەی برایت و سەنتەری نێودەوڵەتیی ICTP بۆ فیزیای تیۆری، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. سێ ڕۆژ پڕ لە وتاری زانستی، گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان مامۆستایان، توێژەران، پسپۆڕان و فێرخوازاندا.