ناساندنی كتێبخانەی ناوەندی بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوی کۆلێژی پەروەرەودە بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی 2025-2026
ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی هاوبەش لەگەڵ کۆلێژی پەروەردەی سەر بەزانکۆمان سەبارەت بە بەخێرهاتن و ناساندنی کتێبخانە بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی
وۆركشۆپەكە ڕۆژی سێ شەممە 25/ 11/ 2025 بەڕێوەچوو جگە لە ووتەی بەخێرهاتنی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. خلیل ڕەشید/ ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، هەریەکە لە بەڕێزان د. عطا عمر/ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی ناوبراو و بەرێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی دوو سمینارمان پێشکەشکرد بەم ناونیشانانەی لای خوارەوە.
- ناساندن و ئاشنابوونی خوێندكاران بە سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس و ڕێنمای تایبەت بە وەرگرتنی وانەكان و ژینگەی ئەکادیمی زانکۆ.
- ناساندن و ئاشنابوونی خوێندكاران بە سیستەمی ئەلیکترۆنی نوێی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بە خوێندکاران.