تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی کیمیا بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٣-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (اسماعیل ابراهیم حسین) لەبەشی کیمیا - کۆلێژی زانست، بە ناونیشانی: (Natural Dye and its Derived Carbon Dots as Novel Approach to Modify the Optical Properties of Chitosan Biopolymer: Synthesis and Characterization") ، لە هۆڵی دکتۆر عزیز، پاش گفتوگۆیەکی چڕو پڕ ماستەر نامەکە بەسەرکەوتویی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.ی.د. دارا محمد عزیز - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د. ڕەنجدەر محمد عبداللە – ئەندام.
پ.ی.د. سوارە جلال محمد- ئەندام.
پ.د. شجاع الدین بکر عزیز- ئەندام و سەرپەرشتیار.
د. ئاری رحیم مراد - ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە کیمیادا.