تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو
17-11-2025
تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (١٥ – ١١ - ٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (ئازاد مصطفی کریم) لە بەشی کۆمپیوتەر – کۆلێژی زانست، بە ناونیشانی: Hybrid Artificial Intelligence Algorithems and NLP Techniques for Detection and Prediction Fake news پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ ماستەرنامەکە, بەسەرکەوتووی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.ی. د.ئاسۆ محمد علاءالدین - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی. د. هەڤاڵ محمد صدیق –ئەندام.
پ.ی. د. سامان محمد عمر– ئەندام.
پ.ی. د. بڕیار ئەحمەد حسن– ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە کۆمپیوتەردا.

