ئاگاداری... بۆ خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو
پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردن لە زانکۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026)
1- پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە زانکۆی چەرموو (ئۆنڵاین) لەڕێگەی لینکی ئامادەکراو یاخود کیوئاڕ کۆد لەشوێن و کاتی سەردانی بۆ خۆتۆمارکردن.
2- بڕوانامەی پۆلی ١٢ (ڕەسەن) بە پەسەندکراوی بەڕێوەبەری خوێندنگە و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پەروەردە.
3- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی (خوێندكار و باوكی خوێندكار(.
4- پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون ( موختاری گەڕەک) یاخود کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری (بە مەرجێک ڕێکەوتی سەرو ٢٠٢٠ بێت).
5- دە (١٠) وێنەی خوێندکار.
6- پشکنینی چاو + گروپی خوێن (لە هەر نەخۆشخانەیەکی حکومی یاخود تاقیگەیەک) بە پەسەندکراویی.
7- بڕی پەنجا (٥٠) هەزار دیناری عێراقی بۆ ڕسوماتی خۆتۆمارکردن.
تێبینی/
1- خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له خوێندنی به‌یانیان ده‌توانن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕێكه‌وتی (20 – 10 - 2025) كاتژمێر (9) نۆی به‌یانی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری گشتیی زانكۆ بكه‌ن له نهۆمی یه‌كه‌م له كه‌مپی زانكۆ له بناری بانی مه‌قان.
2- خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له خوێندنی ئێواران ده‌توانن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕێكه‌وتی (20 – 10 - 2025) كاتژمێر (3) سێی پاشنیوه‌ڕۆ، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری گشتیی زانكۆ بكه‌ن له نهۆمی یه‌كه‌م له كه‌مپی زانكۆ له بناری بانی مه‌قان.