thumb

دوو مامۆستای زانکۆی چەرموو بەشدارییانکرد لە وۆرکشۆپێک کە لە وڵاتی ئوردن ڕێکخرابوو

بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ( ٥ تا ٨ ی ١٢ /٢٠٢٥) هەریەکە لە (مامۆستا شوان محەمەدئەمین - بەرێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی، مامۆستای یاریدەدەر لانە عارف ئەحمەد لە بەشی کیمیا) کۆلێژی زانست، بەشدارییانکرد لە وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (chemical security risk assessment) کە لەلایەن (Sandia national laboratories)ی ئەمریکییەوە ڕێکخرابوو کە لە شاری عەممان لە ولاتی ئوردن بەڕێوەچوو، ئامانجی چالاکییەکە بریتی بوو لە خستنەڕوی زانیاری لەسەر بنیادنانی توانا مرۆییەکان بۆ رێگریکردن ماددەکیمیایە مەترسیدارەکان، هەلسەنگاندنی مەترسی، پەرەپێدانی بەرنامەی سەلامەتی و ئاسایشی بەهێز، بەرزکردنەوەی توانای بەڕێوەبردنی ئاسایشی ماددە کیمیاییەکان.

 

شێرکردن: