مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو به‌شداریكرد له وۆركشۆپێکی ڕێکخراوی (DAAD)ی ئەڵمانی
14-09-2025
مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو به‌شداریكرد له وۆركشۆپێکی ڕێکخراوی (DAAD)ی ئەڵمانی
ڕۆژانی13-14/ 9 / 2025 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.د. شۆخان محه‌مه‌د فه‌تاح/ مامۆستا لەبەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو، بەشداریکرد لە وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی لەشاری هەولێر کەلەلایەن ڕێکخراوی DAAD ی ئەڵمانییەوە ڕێکخرابوو ، کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە توێژەرانی زانکۆکانی کوردستان و عێراق بەشداربوون. وۆرک شۆپەکە بە ناونیشانی: Grant Proposal Writing بوو کە دەربارەی نوسین و پێشکەشکردنی توێژنەوەی زانستیی بۆ بەدەستهێنانی گرانتی نێودەوڵەتی بۆ توێژەران و زانکۆ و دامەزراوەکان. لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە ئامادەبووان.
