سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/14)، بە ئامادەبوونی د. هەڵەت ڕەشید ـ سەرۆکی زانکۆی چەرموو، پ.ی.د. مستەفا ڕەزا مستەفا ـ سەرپەرشتیاری خوێندنی ئێواران، بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنی ئێواران سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان دانا.