گفتوگۆی نامەیەکی ماستەر لە بەشی کیمیای دەرمانسازی بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٢/٢/٢٠٢٦)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوندکاری خوێندنی باڵا (ســـیڤان عبدالله ابوبکر) بە ناونیشانی:
( Synthesis, characterization and application of carbon dots from small organic compounds)
لە هۆڵی دکتۆر عەزیز محمد، لە کۆلیژی زانست، لە کەمپی زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ. د. شجاع الدین بکر عزیز – سەرۆک
پ. ی. د. وریا عثمان کریم – ئەندام
پ. ی. د. هێژا عمر رسول -ئەندام
پ. ی. د. سوارە جلال محمد – ئەندام و سەرپەرشتیار
پ. ی. د. ئازاد حمەعلی محمد – ئەندام و سەرپەرشتیار
بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیای دەرمانسازی و کۆلیژی زانستەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی مەستەرەوە لە بواری کیمیادا.