تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (٤ – ١١ - ٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار ( ئاسیا دلێر صاڵح) لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان – کۆلێژی زانست، بە ناونیشانی : (Biosynthesis and Characterization of Silver Nanoparticles and Nisin - Silver Nanoparticles and their Antibacterial Activity Against Clinically Isolated Pathogens)،لە هۆڵی دکتۆر عەزیز محەمەد بەڕێوەچوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕو پڕ، نامەکە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.د حیدر موسی حمزە - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د دانا خدر صابر - ئەندام.
پ.ی.د سۆلاف جوهر علی – ئەندام.
پ.ی.د محمد لطيف حمك - ئەندام و سەرپەرشتیار .
بەناوی سەرۆکایەتیی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە شیکاری نەخۆشیەکان.