thumb

مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بەشداریکرد لە وۆرکشۆپێک کە لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو

دکتۆر فرمێسک جەلیل ئەبوبەکر مامۆستا لە بەشی فیزیا – کۆلێژی زانست، توێژەر لەبواری فیزیایی ناوەکی لە پەیمانگای نەتەوەیی فیزیای ناوەکی ئیتاڵیا، بەشداریکرد لە سکوڵی دووەم و وۆرکشۆپی لەیزەری هێزی بەرز بۆ زانست و بەکارهێنانە بنەڕەتییەکان (HPLA2025)، کە لەلایەن INFN–LNS لە وڵاتی ئیتاڵیا میوانداری دەکرێت، ناوبراو بە وتارێک و پۆستەرێک سەبارەت بە کارێکی ناوکە یەکبوون (Nuclear Fusion Reaction: Proton-boron experiment) بەشداربوو، و لەگەڵ هاوکارەکانی لە ژینگەیەکی زانستییدا چەند بابەتێکی گرنگیان پێشکەشکرد.

 

 

 

شێرکردن: