ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی چه‌رموو بۆ ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (30/10/2025)، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو (پ.ی.د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید عبدالله) و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌رچوو و كه‌سوكاری خوێندكاران، ئاهه‌نگی هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی چه‌رموو بۆ ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به ڕێوه‌ڕه‌سمێك هه‌ریه‌كه له كه‌ژاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌رچووی كۆلێژه‌كانی (په‌روه‌رده، كارگێڕی و ئابووری – خوێندنی به‌یانیان و ئێواران، زانست)، هاتنه نێو گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كه‌وه، پاش ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه به پێشكه‌شكردنی سرودی نیشتمانیی عێراقی فیدراڵ و سرودی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ستانی خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی نیشتمان، وتاری هه‌ریه‌ك له: (پ.ی.د. هاوژین عبدالخالق غریب) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كار و وتاری (پ.ی.د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید عبدالله) سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، وتاری نوێنه‌رایه‌تیی خوێندكارانی ده‌رچوو، له‌لایه‌ن خوێندكار (ڕێبه‌ر جه‌لیل)ه‌وه پێشكه‌شكران. پاشان هه‌ریه‌ك له ڕاگرانی كۆلێژه‌كانی (په‌روه‌رده، كارگێڕیی و ئابووری، زانست، سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی ئێواران)، داوای پێدانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی كۆلێژ و به‌شه‌كانیان له سه‌رۆكی زانكۆ كرد.
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا، (قه‌ڵغانی ڕێزلێنان)، له‌لایه‌ن ڕاگر و سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێژه‌كانی زانكۆوه پێشكه‌شی خوێندكارانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی به‌شه جیاوازه‌كانی زانكۆ كرا.
وێنە: پێشەوا شێخ ڕەئوف
.