ئاگاداری... سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی زانكۆی چهرموو خولی دهیەمی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لە زانكۆی چەرموو خولی دهیهمی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین دەتوانن له ئێستاوه ناو تۆمار بکەن. مەرجەكانی پێشكەشكردن:
1- بوونی بڕوانامەی ئەكادیمی ماستەر یان دكتۆرا.
ا- ئەگەر پێشکەشکار بڕوانامەکەی لە ناوەوەی وڵات بەدەست هێنابێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەیەوە بۆ دەرچووبێت.
ب- بۆ ئەو بەڕێزانەی كە لەدەرەوەی وڵات خوێندویانە پێویستە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت، هەر كەسێك بڕوانامەكەی لە پڕۆسەی یەكسانكردندایە، پێویستە پشتگیریەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان، بهێنێت و ئامادەی بكات.
2- مەرجە پێشكەشكار نمرەی (5)ی لە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس ( Academic IELTS ) یاخود هاوتاكانی لە (TOEFL-IBT, TOEFL-PBT, PTE) یاخود بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حکومیەکان کە لە سەرەتای ساڵی (2019) بە شێوازی نوێ کراوەتەوە و تاکو ئێستا بەردەوامە بەدەستهێنابێت بەپێی ئەو ئاستەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی كردووە بەرامبەر (5)ی ئایەڵسی ئەکادیمی. مەرجە بڕوانامەکە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ خولەکە سێ ساڵی بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
- پێویسته پێشكهشكار له ههنگاوی یهكهمدا ئهم دۆكیومێنتانهی خوارهوه به سكانكراوی ڕهنگاوڕهنگ بنێرێت بۆ ئهم ئیمهیڵهpedagogy.center@chu.edu.iq
- بڕوانامەی دكتۆرا یاخود ماستەر، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە مەرجە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت (هێنانی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە لە ئێستادا بڕوانامەكانیان لە پڕۆسەی یەكسانكردندایە).
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەو جۆرەی لەسەرەوە ئاماژەی پێكراوە.
- ئەو بەشداربوانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین مەرجە نوسراوی فەرمی لارینەبوون لە شوێنی كارەكەیانەوە بهێنن.
- كۆپیەكی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت.
تێبینی:
1- دوای ئامادهبوون و تهواو بوونی ژمارهی پێویست بۆ كردنهوهی خولهكه، پێویسته بهشداربوو سهرجهم دۆكیومێنته داواكراوهكان به ڕاكێشراوی و كۆپی ڕهنگاوڕهنگ بهێنێت بۆ سهنتهری پێداگۆجی له سهرۆكایهتی زانكۆی چهرموو.
2- خولەکە لە ناو کەمپی زانکۆی چەرموو دەبێت، هەفتەی دوو ڕۆژ، ڕۆژی سێ كاتژمێر.
3- بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی بکەن لەناو بینای سهرۆكایهتی زانكۆ یان پەیوەندی بکەن بەم ژماره تهلهفۆنهی خوارهوه:
07717590272