زانكۆی چهرموو: بەڕێوەبەرێتی تۆماری گشتی بهشداری پێشانگهی (نێکست_ستێپ)یان كرد
زانکۆی چەرموو لهڕێگهی بەڕێوەبەرێتی تۆماری گشتییهوه وەکو یەکێک لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارە لە پێشانگهی نێکست_ستێپ لە شاری سلێمانی، کە بۆ سێیەمین ساڵه ڕێکدهخرێت تایبەت بە دەرچووانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی، هاوکات نوێنەرانی زانکۆی چهرموو لە ماوەی سێ ڕۆژی پێشهنگهكهدا هاوکاری خوێندکاران دەكهن سەبارەت بەو ئاستەنگی و بەربەستانەی ڕووبەڕووی خوێندکاران دەبێتەوە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بەگشتی و بەشەکانی زانکۆی چهرموو بەتایبەتی. ئەمە وێڕای کاری لە پێشینەیان کە ناساندنی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ بەو خوێندکارانەی خوازیارن لە زانکۆمان چانسی خوێندن بەدەست بهێنن.