كۆلێژی په‌روه‌رده: یەکەمین دیداری کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (2025/5/27) به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید – سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی كارگێری و ئابووری و لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی زانایان و ژماره‌یه‌ک له ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی، بەدروشمی کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند کوردپەروەرێکی دڵسۆز و سەرکردیەکی مەزن، بەشی زمانی کوردی له کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو، یەکەمین دیداری کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند لەیادی (١٠٦) ساڵەی رزگارکردنی شاری چەمچەماڵدا ئەنجامدا.
ستاف:
پارێزەر سەروەر ئەحمەد کەریم - پێشكه‌شكار، ناونیشانی باس: ڕۆڵی کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند لە ڕزگارکردنی شاری چەچەماڵدا.
دکتۆر ئازاد هەمەوەندی - پێشكه‌شكار، ناونیشانی باس: کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند و دانپیانانی ئینگلیزەکان بەمافی ڕەوای گەلی کورددا.
سەردارجەباری - پێشكه‌شكار، ناونیشانی باس: ڕۆڵی سەیدمحەمەدی جەباری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردا.
دکتۆر سامان عیزەدین سەعدون - بەڕێوەبەری دیدار.
دوای گفتووگۆی ئاماده‌بووان سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی پێشكه‌شكارانی دیداره‌كه كرا، دواتر سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرایه خوێندكار (محه‌مه‌د سۆران) له‌به‌شی كوردی، ناوبراو له ماوه‌ی ڕابردوودا توانیه‌تی له چه‌ندین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ستبهێنێت.
وێنە: توانا هادی