
زانكۆی چهرموو: ئاگادارییهک له بەرێوبەرێتی خوێندنی باڵاو کارباری زانستییهوه
سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوازیاری خوێندنی باڵا ئاگادار دەکەینەوە، دەتوانن لە ڕێکەوتی (٣٠/ ٤/ ٢٠٢٥) تا (١٥/ ٥/ ٢٠٢٥) داواکاری و مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن پێشکەش بکەن لەزانکۆمان، ئەو کەسانەی مۆڵەتی خوێندنیان لە ساڵانی رابردوو وەرگرتووە،پێویست دەکات دووبارە بەشداری کێبرکێ بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦). خوازیاران پێویستە پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بن
1. وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن لە ڕێگەی سایتی زانکۆوە دەبێت پێویست ناکات سەردانی بەرێوبەرێتی خوێندنی باڵاو کاروباری زانستی بکەن.
2. تەواوی پێداویستییەکانی مۆڵەت وەرگرتنەکە بێ هیچ کەموکورییەک لە ماوەی دیاریکراو بگەێننە بەرێوبەرێتی خوێندنی باڵاو کاروباری زانستی بکەن هاوپێچ لەگەڵ فۆرمی پێشکەشکردنەکەیان.
3. رەنگی فایلی سوو بۆ خوازیارانی کۆلێژی زانست دیاری کراوە.
4. رەنگی فایلی سەوز بۆ خوازیارانی کۆلێژی پەروەردە دیاری کراوە.
بهستهری فۆڕمی پێشكهشكردنی داواكاری بۆ مۆڵهتی خوێندن