سێیەمین کۆنفرانسی زانستی، کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (28/9/2025)، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان و (پ.ی.د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، (پ.د. كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی) سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگرانی چه‌ند كۆلێژێكی جیاوازی هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی چه‌رموو، سێیه‌مین كۆنفرانسی هاوبه‌شی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو به ناونیشانی " ئاینده‌ی په‌روه‌رده له سایه‌ی زیره‌كیی ده‌ستكرددا " به‌ڕێوه‌چوو
شایانی باسه كۆنفرانسه‌كه، شه‌ش پانێڵی جیاوازی له‌خۆیگرتبوو، كه تیایدا زیاد له (30) توێژینه‌وه‌ی زانستیی په‌یوه‌ست به بواری په‌روه‌رده و زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه پێشكه‌شكران.
له كۆتاییشدا گرنگترین ڕاسپارده و پێشنیازه‌كانی كۆنفرانس له چه‌ند خاڵێكدا پێشكه‌شكران و سوپاس و پێ‌زانین و بڕوانامه‌ی به‌شدارییكردن پێشكه‌ش به توێژه‌ران و ئاماده‌كارانی كۆنفرانسه‌كه كرا.