زانكۆی چه‌رموو: وۆركشۆپێک به ناونیشانی (كۆچی نایاسایی، دەرهاویشتەو مەترسییەكانی) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێککەوتی ( 27 / 10 / 2025) به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی چه‌رموو (CDC) بە هاوبه‌شی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای سلێمانی، وۆركشۆپێکیان به ناونیشانی: كۆچی نایاسایی، دەرهاویشتەو مەترسییەكانی ڕێكخست، وۆركشۆپێكه له‌لایه‌ن ڕووبار سەنگەر ساڵح/ ڕاهێنه‌ر پێشكه‌شكرا، ئامانج لە ڕێكخستنی وۆركشۆپەكە وشیاركردنەوەی خوێندكارانی زانكۆ بوو لە دەرهاویشتە مەترسیدارەكانی كۆچی نایاسایی و ئاشناكردنیان بوو بە ڕێگه یاساییەكانی كۆچ .
وێنه: توانا هادی