تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێەممە ڕێکەوتی (٢٥-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (دڵشاد شوکر میرزا) لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان - کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو، بە ناونیشانی : Frequency analysis of Single NucleotidePolymorphism (SNPs) Associated with Capecitabine Toxicity in the Sulaymaniyah population- Iraq لە هۆڵی دکتۆر عزیز، پاش گفتوگۆیەکی چڕو زانستی، ماستەرنامەکە بەسەرکەوتویی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.د. دڵنیا آسعد محمد - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د. کەژاڵ شێخ محمد آبراهیم – ئەندام.
پ.ی.د. هاوژین عزیز حمە مراد – ئەندام.
پ.ی.د. دانا خدر صابر - ئەندام و سەرپەرشتیار.
پ.ی.د سیروان محمد آمین - ئەندام و سەرپەرشتار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە مایکرۆبایۆلۆجیدا.