thumb

گفتوگۆی نامەیەکی ماستەر له‌ به‌شی زمانی عەرەبی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی سێشىەممە ڕێکەوتی (٢٤-٣-٢٠٢٦) گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ڕێباز مۆفەق زاهیر) لە بەشی عەرەبی کۆلێژی پەروەردە بە ناونیشانی (القراءات القرآنية في الربع الثاني من القرآن الكريم -دراسة صرفية دلالية) لە هۆڵی دکتۆر عەزیز محەمەد بە سەرکەوتویی بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە:

پ.د. خەلیل ڕەشید ئەحمەد – سەرۆک.

پ.د. دانا ئەحمەد مستەفا – ئەندام.

پ.ی.د. ڕێبوار عەبدوڵڵا خەتاب – ئەندام.

پ.د. هیوا عەبدوڵڵا کەریم – ئەندام و سەرپەرشتیار.

بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی عەرەبیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی عەرەبیدا.

 

 

شێرکردن: