گفتوگۆی نامەی ماستەر
ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠٢٥/١٠/٢٣)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (کەژاڵ جەمیل محەمەد)، بە ناونیشانی (ڕەهەندی نۆستالیژیا لە ئەزموونی شیعری "جەمال غەمبار"دا) لە هۆڵی (مودەڕیس)ی لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون.
1- پ.د. سامان عیزەدین سەعدون، سەرۆکی لیژنە.
2- پ.ی.د. ئومێد ڕەحیم شەمسەدین، ئەندام
3- پ.ی.د. عەباس محەمەد قادر، ئەندام.
4- پ.ی.د. ئارام عومەر عەلی، ئەندام و سەرپەرشت.
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، گفتوگۆیەکی زانستیی تێروتەسەلیان لەگەڵ خوێندکارەکەدا ئەنجامدا و ڕێوڕەسمەکانی گفتوگۆکردنی ماستەرنامەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. بە ناوی هەردوو سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی زانکۆی چەرموو و هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. جێی ئاماژەیە، کە هەردوو بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە، کە هاوبەشبوون لە ڕەخساندنی ئەم خولەی خوێندنی باڵادا.