گفتوگۆی نامەی ماستەر
ڕۆژی دووشەممە (١٣ / ١٠ / ٢٠٢٥)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (سەیران ئەحمەد عەبدولقادر)، بە ناونیشانی (سیمۆلۆژیا لە شیعرەکانی “فەرهاد شاکەلی”دا) لە هۆڵی (مودەڕیس) لە کۆلێژمان، بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:
1- پ.د. سامان جەلال عەزیز، سەرۆکی لیژنە.
2- پ.ی.د. فارووق محەمەد ڕەزا، ئەندام.
3- پ.ی.د. ناز ئەحمەد سەعید، ئەندام.
4- د. دیلان سەلام حەمەفەرەج، ئەندام و سەرپەرشت.
بە ناوی هەردوو سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی زانکۆی چەرموو و هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. جێی ئاماژەیە، کە هەردوو بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە، کە هاوبەشبوون لە ڕەخساندنی ئەم خولەی خوێندنی باڵادا.