زانکۆی چەرموو و دامەزراوەی ڤیژن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد
24-07-2025
زانکۆی چەرموو و دامەزراوەی ڤیژن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2025/7/24) به ئاماده‌بوونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، وەفدێکی زانکۆی چەرموو و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژن، زانکۆی چەرموو و دامەزراوەی ڤیژن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد.
ئامانج لە یاداشتەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا ده‌بێت بەتایبەت لە بواری پڕۆژەی هاوبەش و سودبینین لە توانا و لێهاتویی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ئەم جۆرە یاداشتانە کردەوە لەنێوان زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوە هاوکات باس لە گرنگی زانکۆی چەرموو کرا کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بەڕەسمی دانی پێدانراوەو دەکرێ سود لەو دەرفەتە ببینرێت لە بەرژەوەندیی زمانی کوردی لە کەرکوک.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه زانكۆی چه‌رموو له ساڵی (2025)دا له ڕیزبه‌ندی جیهانی وێبۆمێتریکس (7027) پله هاتۆته پێشه‌وه، و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان دووه‌م زانكۆیه به‌رزترین پله‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی تۆماركردووه ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و ماندبوونی مامۆستایان و توێژه‌ران بووه كه توانیوێتی ئه‌م ده‌ستكه‌وته تۆماربكه‌ن.



