thumb

سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (٢٣ – ١٢ - ٢٠٢٥)  دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو، پێشوازیکرد لە دکتۆر محەمەد حەسیب سەرۆکی زانکۆی کۆیە  و ئەندامانی ئەنجومەن، لە کۆبوونەوەیەکدا کە قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو ئامادەیبوون چەند تەوەرێک گفتووگۆی لە بارەوە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا وتووێژکرا دەربارەی پێکهێنانی لیژنەیەکی زانستیی هاوبەش بۆ دیراسەکردنی لێکەوتە دەروونییەکانی پاش لافاوەکەی چەمچەماڵ، هەردوو زانکۆ هاوڕابوون لە سبەینێوە دەست بکەن بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی دەربارەی گەڕانەوەى دۆخی دەروونی هاوڵاتیان و بەتایبەتی بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ تاکو ئەگەر لێکەوتی دەروونی لافاوەکە هەبوو چارەسەربکرێت.

پاشان وەفدەکەی زانکۆی کۆیە سەردانی بنکەی قەرەبووکردنەوەیان کرد لەلایەن مامۆستا عەتا محەمەد بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت - بەرپرسی کۆمیسۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەى چەمچەماڵەوە پێشوازییان لێکرا، دواتر سەردانی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری هونەریان کرد، لە سەردانی وەفدەکەی زانکۆی کۆیەدا ژمارەیەک پەرتووکیان گەیاندە زانکۆی چەرموو و کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

شێرکردن: