تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی زمانی عه‌ره‌بی بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ڕێککەوتی ( 23 / 10 / 2025)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (نه‌رمین رؤوف جه‌بار)، بە ناونیشانی: المباحث اللغوية في كتاب(المحصل قي شرح المفصل) لعلم الدين اللورقي (ت 661 هــــ) له هۆڵی (دكتۆر عه‌زیز) به‌ڕێوه‌چوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕ‌وپڕ، نامەکە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
1- پ.د. حسین نوری محمود – سه‌رۆكی لیژنه.
2- پ.د. خليل رشيد احمد – ئه‌ندام.
3- پ.ی.د. نیان عوسمان شریف – ئه‌ندام.
4- پ.د. ئيسرا ياسين حسن – ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشت.
بەناوی سەرۆکایەتیی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی عه‌ره‌بیدا.