ئاگاداری... بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كه خوازیاری خوێندنی ئێوارانن له زانكۆی چه‌رموو
خوێندكارانی خۆشه‌ویستی ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت له خوێندنی ئێوارانی زانكۆی چه‌رموو درێژه به خوێندن بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ماوه‌ی چوار ساڵی ئه‌كادیمییدا، بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌شه‌كانی: (زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عه‌ره‌بی، په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت) له كۆلێژی په‌روه‌رده و به‌شی (كارگێڕیی كار) له كۆلێژی كار، ده‌توانن له ڕێگه‌ی سیسته‌می (زانكۆڵاین)ه‌وه داواكاریی بۆ یه‌كێك یان زیاتر له‌و به‌شانه‌ی كه ناویانبرا پێشكه‌ش بكه‌ن.
خوازیاران و خوێندكارانی خۆشه‌ویستی ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به هه‌ردوو به‌شی (زانستی و وێژه‌یی)یه‌وه، ئێستا خوێندنی ئێواران له زانكۆی چه‌رموو خاوه‌نی پێنج به‌شی زانستیی و ده‌سته‌یه‌كی وانه‌بێژیی شاره‌زا و پڕ ئه‌زموونه له هه‌ریه‌كه له به‌شه ناوبراوه‌كاندا، بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی (زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زمانی عه‌ره‌بی، په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، كارگێڕیی كار)دا، ئه‌وا با یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه له پێشینه‌كانتان، یه‌كێك له‌م به‌شانه‌ی زانكۆی چه‌رموو بێت له خوێندنی ئێواران.
به‌ڕێزان، خوێندنی ئێواران به شێوه‌ی خوێندنی هاوته‌ریب/پارالێڵ خوێندكار وه‌رده‌گرێت و له‌ڕووی كرێی خوێندنه‌وه به ته‌واوه‌تی ڕه‌چاوی باری دارایی خوێندكاران و خانه‌واده‌كانیان كراوه، بۆیه ئێستا به پاره‌یه‌كی كه‌می ساڵانه ده‌توانیت ببیته خوێندكار له خوێندنی ئێوارانی زانكۆی چه‌رموو.
به‌ڕێزان؛ بۆ به‌رچاوڕوونی ئه‌و خوازیاره خۆشه‌ویستانه‌ی كه ده‌رچووی ساڵانی ڕابردوون، یاخود مامۆستا و فه‌رمانبه‌رن له یه‌كێك له سێكته‌ره‌كانی كه‌رتی گشتیی میرییدا، ئه‌وا ده‌توانن به گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه فۆڕمی زانكۆ ڵاین پڕبكه‌نه‌وه، چونكه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (2025 - 2026)، فۆڕمی ڕاسته‌وخۆ نه‌ماوه، تا دواتر به‌ده‌ستیی له ڕێگه‌ی تۆماری زانكۆكه‌وه به‌شی خوازیاری خۆتان پڕبكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ڕۆژه‌دا، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دیاریكردووه، ڕێكاره‌كانی دروستكردنی (وشه‌ی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕ) بگرنه‌به‌ر، هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له:
- خوازیار سه‌ردانی تۆماری گشتی زانكۆ ده‌كات، گه‌ر وشه‌ی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕی نه‌بوو، ئه‌وا هه‌نگاوی دواتر ده‌نێت، بۆ دروستكردنی یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد.
- سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئه‌و خوێندنگه‌یه ده‌كات، كه پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، لێ ته‌واوكردووه، بۆردی نمره‌كانی وه‌رده‌گرێت.
- پاشان بۆردی نمره‌كانی ده‌بات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌روه‌رده‌كه‌ی خۆی.
- به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌روه‌رده به نوسراوی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاش، به نوسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌زموونه‌كانی ده‌كات له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
- له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ئه‌زموونه‌كان كۆدێك بۆ خوێندكاره‌كه ده‌نێردرێته‌وه، كه (وشه‌ی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕ/ یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)ی بۆ دروستكراوه.
- پاش ئه‌م هه‌نگاوانه خوازیار ده‌توانێت به‌و یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرده، بچێته ناو سیسته‌می زانكۆڵاینه‌وه و فۆڕمه‌كه پڕبكاته‌وه و ئه‌و به‌شانه هه‌ڵبژێرێت، كه حه‌ز و ئاره‌زوو و توانای خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه.
به هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان.
سه‌رپه‌رشتیارێتیی خوێندنی ئێواران - زانكۆی چه‌رموو