thumb

زانکۆی چەرموو: ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٢/٢٢)، بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەشێک لە ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و میوانانی دەرەوەی زانکۆ، زانکۆی چەرموو بەبۆنەی (ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی)یەوە، چالاکییەکی زانستی و هونەری ڕێکخست.
لە چالاکییەکەدا، ئەم بەڕێزانە بە پێشکەشکردنی سیمیناری زانستیی بەشدارییان کرد:
- پ.د. سەید ئەحمەد پارسا لە زانکۆی (کوردستان - سنە).
- پ.ی.د. سۆزان سەعدوڵڵا
- پ.ی.د. مستەفا ڕەزا
- م.ی. فاخر نەجمەدین
هاوکات بەڕێز (حاجی محەمەد بالیکدەری) بە
پێشکەشکردنی چەند هۆنراوەیەکی میللی بەشداریکرد.
 
 
وێنە: وەهاب ئەحمەد
 
 
 
 

شێرکردن: