thumb

گفتوگۆی نامەیەکی ماستەر له‌ به‌شی زمانی كوردی به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 15/ 12/ 2026 گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (هاوبەش سابیر مەجید) بەناونیشانی ( سێتی فەرهەنگی و ڕێزمانیی لە زمانی کوردییدا ) لە هۆڵی د. عەزیز محەمەد، له کۆلێژی پەروەردە، لە کەمپی زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو
لیژنەکە پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
1. پ.ی.د. محەمەد عومەر عەول - سەرۆک
2. پ.ی.د. عومەر ئەحمەد لەبدولڕەحمان- ئەندام
3. پ.ی.د. مستەفا ڕەزا مستەفا- ئەندام
4. پ.ی د. سازان زاهیر سەعید- ئەندام و سەرپەرشت
بە ناوی بەشی کوردییەوا، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین، بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەرەوە لە زمانی کوردیدا.
 
 
 

شێرکردن: