thumb

مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو چاپتەرێکی دەربارەی جینۆساید بڵاوکردەوە

پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د. نیکۆڵا ئەشرەف نامیق مامۆستا لەبەشی کارگێڕی کار – کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری چاپتەرێکی بە ناونیشانی: Denial, Rules, and Responses to Kurdish Genocide ، لە پەرتووکی (ڕێبەری پاڵگرەڤ بۆ جینۆسایدەکانی کورد) The Palgrave Handbook of Kurdish Genocides، بڵاوکردەوە.

ئەم پەرتووکە زانستییە، کە بەزمانی ئینگلیزی نوسراوە توێژەرانی بەشدار تیایدا نزیکی (٣٠) توێژەرە و ئیدیتی لەلایەن خاتوو (د. کازیوە ساڵح) ئەنجام دراوە. خۆی لە (٢٥) چاپتەر دەبینێتەوە لە دوو توێی (٦٠١) لاپەڕەدایە و لەلایەن دوو دەزگای گەورەی ئەکادیمی نێودەوڵەتی پاڵگرەڤ ماکمیلان (PalgraveMacmillan) و سپرینگەر نەیچەر (SpringerNature) کە سەروو (٥٠) بنکەیان لە جیهاندا هەیە چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

بەستەری چاپتەرەکە:

 https://link.springer.com/chapter/10.1007/978-3-031-87612-7_24

بەستەری پەرتووکەکە:

https://link.springer.com/book/10.1007/978-3-031-87612-7?page=1#toc

شێرکردن: