گفتوگۆی نامەی ماستەر
ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/١٠/٢٢)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (ڕێبوار کەریم عەبدوڵا)، بە ناونیشانی (کارەکتەر لە ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" بەختیار عەلی دا) لە هۆڵی (مودەڕیس)ی لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:
1- پ.د. هەڵمەت بایز ڕەسوڵ - سەرۆکی لیژنە.
2- پ.ی.د. بوشرا قادر کاکە محەمەد - ئەندام.
3- پ.ی.د. سەنگەر نازم حسێن - ئەندام.
4- پ.د.مەهدی فاتیح عومەر- ئەندام و سەرپەرشت.
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، گفتوگۆیەکی زانستیی تێروتەسەلیان لەگەڵ خوێندکارەکەدا ئەنجامدا و ڕێوڕەسمەکانی گفتوگۆکردنی ماستەرنامەکە بەسەرکەوتووی، پەسەندکرا. بە ناوی هەردوو سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی زانکۆی چەرموو و هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. جێی ئاماژەیە، کە هەردوو بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە، کە هاوبەشبوون لە ڕەخساندنی ئەم خولەی خوێندنی باڵادا.